وەرگێڕانی بەڵگەنامەکە

بۆ ئەوەی زۆرترین کەس دەستیان بگات بە ئەکسیۆس، گرنگە کە ئەم بەڵگەنامانە بتوانرێ بە هەموو زمانەکان بخوێنرێتەوە. ئێمە هەمووکات بایەخ ئەدەین بە هەرکەسێک بیەوێت هاوکاری بکات لە وەرگێڕانی بەڵگەنامەکەدا. ئەم ڕێبەرییە ڕێکارەکانی زیادکردنی وەرگێڕانێک بۆ بەڵگەنامەکە دەخاتە ڕوو.

بونیاد

هەموو وەرگێڕانەکان پێکهاتوون لە پەڕگەیەکی ڕێکخستن، {language-shortcut}.lang.js (بۆ نموونە، en.lang.js or ku.lang.js) و پەڕگەکانی بەڵگەنامەکان کە وەرگێڕدراون لە نێو posts/{language-shortcut}/*.md (بۆ نموونە، posts/en or posts/de). {language-shortcut} ئەبێت بگۆڕدرێتەوە بە کۆدی دوو پیتی زمانەکەت وەک هاتووە لە ISO 639-1.

ڕێکخستنی زمانەکەت

تۆمارکردنی ڕێکخستنەکە

هەرکە تەواوبوویت لە ڕێکخستنی زمانەکەت و وەرگێڕانی دەستەواژە و بەستەرکان لە پەڕگەی ڕێکخستنەکەدا، ئەبێت تۆماری بکەیت لە ڕێکخستنی سەرەکی. بۆ ئەنجامدانی ئەوە، inert.config.js بکەرەوە و ئەم دێڕە لە نزیکی سەری سەرەوە زیادبکە:

const {language-shortcut}Config = require('./{language-shortcut}.config.js');

بێگومان، بیرت نەچێ کە {language-shortuct} بگۆڕیتەوە بە کۆدێکی دروستی {language-shortuct} (لە ناوی گۆڕاوەکەشا، بەهەمان شێوە!).

ئێستا، بگەڕێ بۆ نەگۆڕی langs. ئەگەر ئەم نەگۆڕە لە سەرەوەی ڕستەی requireـەکەتەوەیە، ئەوە ڕستەی requireـەکەت ببەرەوە سەرەوەی نەگۆڕەکە. ئەم ئۆبجێکتەی خوارەوە زیادبکەرە نێو لیستی langs

const langs = [
  ...
  {
    name: 'ناوێکی بێهاوتا کە زمانەکەت دیاری دەکات، بۆ نموونە "کوردی"',
    prefix: "هەمان پێشگر کە لە پەڕگەی ڕێکخستنەکەدا بەکارهاتووە",
    config: {language-shortcut}Config // ئۆبجێکتی ڕێکخستنەکە کە هاوردەت کردووە پێشتر
  }
  ...
];

ئێستا، ئەتوانی دەست بکەیت بە وەرگێڕانی پەڕگەکان. بوخچەی posts/en لەبەربگرەوە نێو بوخچەی posts/{language-shortuct} و هەموو پەڕگەکان وەربگێڕە (ناوی پەڕگەکان وەرمەگێڕە).

ئەگەر تووشی هەر کێشەیەک بوویت، ئاسوودەبە لە issueـەک